له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر دوگی ئاژه‌ڵ له‌ناوده‌به‌ن. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه زیاتر له (20) تۆن دوگی ئاژه‌ڵی هاورده‌كراو له وڵاتی ئێرانه‌وه له‌ناوده‌بات. وتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر دوگه‌كه‌دا گرتووه‌و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردووه، پاش پشكنین له‌لایه‌ن ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه ده‌ركه‌وتووه دوگه هاورده‌كراوه‌كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. وتیشی: به سوپاسه‌وه هه‌میشه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستن و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن به پێدانی زانیاری یان به پشتیوانی ئه‌ندامانیان له لیژنه‌كانی ئه‌وان ده‌رچوونه رۆژانه‌كانی خۆیان بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ناحیه‌ی بازیان حه‌وت شوێنی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. د.هاوبه‌ش سدیق نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌كه حه‌وت شوێنی وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له ناحیه‌ی بازیان داده‌خات. وتی: له ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی نه‌بوونی پزیشكی ده‌رمانساز له شوێنه‌كه‌دا، دو ده‌رمانخانه داخراوه چونكه ئاماده‌نه‌بوونی پزیشك سه‌رپێچییه له رێنماییه‌كانی كاركردن، به‌هۆی هه‌ستیاری ده‌رمان و پێدانی رێنماییه‌كانی كات و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان پێویسته پزیشكی ده‌رمانساز له ده‌رمانخانه‌كاندا ئاماده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه داده‌خرێت. وتیشی: نۆرینگه‌كان بڕێكی زۆر ده‌رمانیان هه‌بووه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه، بۆیه پێنج نۆرینگه له ناحیه‌ی بازیان داخراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به هاوكاری لیژنه‌كانی ناحیه‌ی بازیانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ی باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی بازیان، سه‌رجه‌میان داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure