له مانگی ره‌مه‌زاندا قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌وردی چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند به سه‌رپێچیكاران ده‌دات. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی (38) لیژنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و چاودێری دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كات به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشرێت. وتیشی: له مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانه‌كانی خۆیان زیاتر ده‌كه‌ن و پشكنیینه‌كانیان له‌ڕووی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خۆراك و كوالێتی خۆراك و ڤێتێرنه‌ری و نرخه‌وه بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه ئه‌نجامده‌ده‌ن كه رۆژووه‌وان له‌سه‌ر سفره‌و له‌كاتی رۆژو شكاندن ده‌یخۆن، له‌به‌رئه‌وه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی ده‌فرۆشن پایه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌شێك له بازرگان و دوكاندارو ده‌ستگێڕه‌كان، دره‌نگانێكی رۆژو پێش به‌ربانگی ئێواره به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو، بۆیه به‌پێی خشته‌ی كاركردنی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی تایبه‌ت دیاریكراوه بۆ رێگریكردن له‌و كاره و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوای له هاووڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕینی و پێداویستییه‌كان رۆژانه به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌یكڕن، بده‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی شتومه‌كی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure