د.تارا عه‌لی بابان پزیشكی پسپۆڕی گه‌شه‌و خۆراكی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێدانی میوه‌و سریلاك به منداڵان له‌دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگییه‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه. ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: خواردنی ته‌واوكه‌ر ئه‌بێت له‌دوای شه‌ش مانگییه‌وه ده‌ست پێبكرێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت به شۆربای برنج و سه‌وزه‌وات ده‌ست پێبكرێت نه‌ك به میوه، زۆرێك له دایكان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خواردن به میوه یان ئاوی میوه (به‌تایبه‌تی ئاوی پرته‌قاڵ) ده‌ست پێده‌كه‌ن. له‌ڕاستیدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه میوه شیرینه. واته منداڵه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به تامی شیرین ڕائه‌هێنین و ئه‌مه‌ش به‌لای منداڵه‌كه‌وه خۆشه‌و ئه‌یخوات. به‌ڵام كاتێك ئه‌ته‌وێت شتی تری بده‌یتێ (شۆرباو سه‌وزه) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت بیخوات، چونكه شیرین نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كێشه‌ی خواردن و به‌دوایدا لاوازی و كه‌م كێشی. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه زۆر پرسیار ئه‌كرێت ئایا ئاوی پرته‌قاڵ بده‌م به منداڵه‌كه‌م یان دوایبخه‌م تا ساڵ. له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر شۆرباو سه‌وزه‌و میوه‌ی تر ڕاهات، زۆر ئاساییه كه پرته‌قاڵ یان مزره‌مه‌نییه‌كانی تری بده‌یتێ، به‌مه‌رجێك غازات و سك ئێشه‌ی بۆ دروست نه‌كات. ئه‌گه‌ر زانیت منداڵه‌كه‌ت كێشه‌ی بۆ دروست ئه‌بێت پێدانی مزره‌مه‌نیه‌كان ڕابگره. له‌باره‌ی سیریلاكیشه‌وه، به‌هه‌مانشێوه، ئه‌بێت پاش ڕاهاتن له‌سه‌ر شۆرباو سه‌وزه ده‌ست پێبكرێت چونكه به‌هه‌مانشێوه‌ی میوه ئه‌ویش شیرینه ئه‌گه‌ر زووتر ده‌ست پێبكرێت به شۆرباو سه‌وزه منداڵه‌كه‌ت ڕانایه‌ت له‌سه‌ر خواردن. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه له ڕۆژێكدا له یه‌ك جار زیاتر سریلاك نه‌درێت به منداڵ. بۆ نموونه ئه‌توانیت به‌یانیان وه‌كو ژه‌مێك بیده‌یت به منداڵه‌كه‌ت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure