9/5/2020 01:29 PM

ئووبێر تووشی زیانی گەورە هاتووە

کۆمپانیای ئووبێر لە راپۆرتی ماڵیی سێ مانگی یەکەم 2020ـدا سەرەڕای داهاتی 3.54 ملیارد دۆلاری، تووشی 2.9 ملیار دۆلار زیان بووە. بایەخی خزمەتگوزارییەکانی لە پلەتفۆرمی سەرەکی ئەم کۆمپانیایەدا بە ساڵی رابردوو 3٪ دابەزیوە، بەڵام بەهۆی داواکاری بۆ "پێشکەشکردنی خواردنی ئامادەی Eats" لەگەڵ 54٪ گەشە رووبەڕوو بۆتەوە.
تەکسی ئینتەرنێتی ئووبێر پاش فەرمانی کەرەنتینە بۆ پێشگیری لە بڵابوونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ کەمیی موسافیر رووبەڕوو بۆوە و ناچار بوو 3700 کەس لە کارمەندەکانی خانەنشین بکات، واتە 14٪ لە کۆی گشتیی کارمەندەکانی.
"دارا خوسرەوشاهی"، بەرپرسی باڵای ئەم کۆمپانیایە گوتوویەتی ژمارەی موسافیرەکان لە سەدا 80 دابەزیوە و لە درێژەدا دەڵێ: "من من هەوڵ نادەم دۆخەکە باش نیشان دەم. کۆڤید-19 کاریگەرییەکی خراپی لەسەرمان بووە." خوسرەوشاهی کە بۆ چارەسەریی کێشەکان خۆی لە وەرگرتنی مووچە یەک ملیۆن دۆلارییەکەی خۆی تا کۆتایی ساڵ پاراستووە، هاوکات دەڵێ دۆخەکە بەرەو باشبوونە بەڵام خێراییەکەی زۆر کەمە.
ئووبێر یەکێک لە کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی بواری گواستنەوەی موسافیر و هەروەها گەیاندنی خواردنی ئامادەیە بۆ هاووڵاتیان.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved