9/5/2020 01:32 PM

لە دیداری یەکەمدا چی سەرنجی خانمان رادەکێشێت؟

دەگوترێ خانمان بە گوێ عاشق دەبن. واتە زیاتر گوێ لە بەرامبەرەکەیان رادەگرن و بابەتە رواڵەتییەکان لە ئەولەوییەتی دووهەمدایە بۆیان. ئەو مەتەڵە چینییە لەوانەیە لە زۆرینەی خانماندا راست بێت، بەڵام بەم حاڵەوە خانمانیش وەک پیاوان رواڵەت و دەرکەوتنی بەرامبەرکەیان بۆ گرنگە و سەرنجیان رادەکێشێت. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم بابەتە رواڵەتیانە ئاشنا دەبین کە جێی سەرنجی خانمانە.

باڵا و کێش
خانمان کاتێک پیاوێک دەبینن پێش ئەوەی سڵاو بکەن سەرنجی باڵا و کێشی کەسەکە دەدەن، هەروەها سەرنجی جوڵە دەدەن، کە کەسەکە چۆن دەجوڵێت.

جلوبەرگ
خانمان زۆر وردن لە تەماشاکردنی بەرامبەرەکەیان، سەرنجی شێوازی جلوبەرگ دەدەن، ئەگەر شێوازی دەرکەوتنیان بەدڵ نەبێت هەرگیز ئامادەنین لەگەڵ ئەو کەسەدا کات بەسەر بەرن.

قژ و نینۆک
هەمو خانمێک دەیەوێت ئەو پیاوەی هه‌ڵیدەبژێرێت کەسێک بێت گرنگی بە خاوێنی و رێکپۆشی خۆی بدات، هەربۆیە سەرنجی نینۆک و ستایلی قژ و ریشی دەدەن.

رێکخستنی جلەکانی
لەگەڵ ئەوەی خانمان سەرنجی ئەوە دەدەن چی دەپۆشیت، بەهەمان شێوە سەرنج دەدەن چۆن جل دەپۆشیت و بە چ شێوازێک رێکیدەخەیت.

زمانی جەستە
خانمان وردن لە سەرنجدانی زمانی جەستە، سەرنج دەدەن چۆن رەفتار دەکەیت، چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسانی چواردەور دەکەیت، بەگشتی ئارەزویان لەو کەسانە نییە کە زبرن لە مامەڵەکردندا.

متمانەبەخۆبون
کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ خانمێک دەکەیت دڵنیابەرەوە لەوەی متمانەبەخۆبونت لەدەست نەدەیت، چونکە خانمان گرنگی پێدەدەن و بەلایانەوە سەرنجراکێشە.

گفتوگۆکردن
لەکۆتاییدا خانمان سەرنجی شێوازی گفتوگۆ دەدەن، چۆن قسە دەکەیت و چی دەڵێت و چۆن دەیڵێیت، تەواوی ئەو شتانە لە مێشکی خانمان دەمێنێتەوە، تەنانەت سەرنجی تۆنی دەنگ دەدەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved