9/5/2020 01:34 PM

قەیرانەکانی بەرشەلۆنە بەردەوامن

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توشی قەیران بوە بە هۆی زۆریی یاریزانانی هێڵی ناوەندی یانەكەی و دابەزینی ئاستی بەشێكی زۆری ئەو یاریزانانە و خراپی ئەنجامەكانی یانەكە. 
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی زۆری یاریزانانی هێڵی ناوەندی یانەكەی دوچاری كێشە بوە و دەیەوێت چاكسازی لە هێڵی ناوەندی یانەكەی بكات، تاكە یاریزان كە مانەوەی مسۆگەر كردوە دی یۆنگی یاریزانی لاوی هۆڵەندییە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەشێك لە یاریزانەكانی یانەكە نایانەوێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێن، بەڵام ئارتۆرۆ ڤیداڵ تاكە یاریزانە بەهۆی بونی كێشە لەگەڵ بەرپرسانی بلوگرانا هەوڵی جێهێشتنی یانەكەی دەدات.
هەربۆیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت جارێكی دیكە پلانەكانی هێڵی ناوەندی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتو رێكبخاتەوە و چەند یاریزانێك لە یانەكەیان بەرێبكەن و لە ئێستاشدا هەوڵی گواستنەوەی میرالیم پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەدەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved