9/5/2020 09:39 PM

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی: گەشتە ئاسمانیيەكان نەكراونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی تكت بە گران دەفرۆشن.

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە ڕایگەیاندووه، ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە دەگوترێ گەشتەكان ئاسایی كراونەتەوەو لەوبارەیەشەوە هیچ رێنماییەكمان پێنەگەیشتووە. 

ئەندازیار تاھر عبدالله قادر بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی كە لقیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو كەسانەی لە ئەوروپاو ھەر وڵاتێكی دیكە گیریان خواردووەو دەیانەوێت بگەڕێنەوە كوردستان و بە پێچەوانەوە. داوا دەكات هاووڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە.

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە، تائێستا ھیچ رێنماییەكمان بۆ دەستپێكردنەوەو ئاساییكردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووەو وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێمان باشە ئەو گەشتانە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەمەرجێك نرخی تكتەكان لەگەڵ توانای دارایی ھاووڵاتیان بگونجێت و لەژێر چاودێری و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا بێت. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی تا 22ی ئەم مانگە، سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەی گەشتیاری لە تەواوی فڕۆكەخانەكانی عێراق هەڵپەسێردراوەو بڕیارەكەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایر‌ۆسی كۆرۆنا بوو لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی دەرچووەو تەنھا ڕێگە بە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور، سەربازی، یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و كارگۆ دەدرێت.

خاك - بەشی پەیوەندییە گشتیيەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved