د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كان منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان له بابه‌تێكیدا چۆنێتی و چه‌ندێتی شه‌ربه‌ت به‌پێی ته‌مه‌ن ڕوونده‌كاته‌وه. ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی منداڵ، باشتره شه‌ربه‌تی میوه تا ته‌مه‌نی ١ ساڵی كه‌م بدرێت یان نه‌درێت به منداڵ، چونكه تا ئه‌و ته‌مه‌نه منداڵ پێویستی به خواردنی وزه‌به‌خشه‌و شه‌ربه‌ت كه‌متر وزه ده‌به‌خشێت، بۆیه باشتره نه‌درێت به منداڵ تا ته‌مه‌نی ١ ساڵی بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خواردنی وزه‌به‌خش نه‌گرێته‌وه. ده‌شڵێت: زۆر پێدانی شه‌ربه‌ت به منداڵ ده‌بێته هۆی به‌تخۆراكی، كلۆربوونی ددان، گه‌شه نه‌كردنی باڵا. بڕی پێویستی رۆژانه‌ی شه‌ربه‌ت بۆ منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن: تا ١ ساڵ: باشتره نه‌درێت ١ بۆ ٣ ساڵ : ٤ ره‌قه‌م واتا نیو په‌رداخێك ٤ بۆ ٦ ساڵ: ٤ بۆ ٦ ره‌قه‌م واتا نیو بۆ ٣/٤ په‌رداخێك ٧ بۆ ١٨ ساڵ: ٨ ره‌قه‌م واتا یه‌ك په‌رداخێك خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure