10/5/2020 01:44 PM

ئەگەر کێشەی گورچیلەت هەیە ئەم خۆراکانە مەخۆ

گورچیلە، یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ، لەماوەی 24 کاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێوێت، کۆمەڵێک چالاکی گرنگ ئەنجام دەدەن لەجەستەى مرۆڤدا، لەوانە رێکخستنی هاوسەنگی ئاوى لەش، راگرتنی ترش و تفتی لە لەشدا، کردنە دەرەوەى پاشەڕۆ ژەهراوییەکان بۆ دەرەوەى لەش لەڕێگەى میزەوە، هەرکاتێک گورچیلە نەیتوانی ئەم کارانە بکات بۆ ماوەى زیاتر لە سێ مانگ بە واتای ئەوەدێت گورچیلەکان سست بوون و گرفتییان هەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خۆراک ئەکەین کە کەسانی تووشبوو بر کێشەکانی گورچیلە ئەبێ خۆی لێ بپارێزن.

خواردنەوە گازییەکان
رێژەیەکی زۆر لە سۆدە و شەکری تێدایە، زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن.

ئەڤۆکادۆ
لەگەڵ ئەوەی چەندین پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە وەکو چەوری تەندروست، ریشاڵ و دژە ئۆکسان، بەڵام رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە، زیانی هەیە بۆ گورچیلەکان.

خواردنە موعەلەبەکان
رێژەیەکی زۆر سۆدیۆم و پۆتاسیمی تێدایە، پێویستە ئەو کەسانە لێی دوربکەونەوە کە گرفتییان هەیە لە گورچیلەکان، دەتوانن ئەو جۆرە هەڵبژێرن لە سۆدیۆمی کەمی تێدایە.

نانی گەنم
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و سۆدیۆم، باشترە لێی دوربکەونەوە یان ئەو جۆرە هەڵبژێرن کە سۆدیۆمی کەمێ تێدایە.

مۆز
لە یەک مۆزدا 422 گرام پۆتاسیۆم هەیە، کە ئەم رێژەیە زۆرە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، دەتوانن لەبری مۆز ئەنەناس بخۆن، رێژەیەکی کەم پۆتاسیۆمی تێدایە.

بەرهەمە سپیاییەکان
لەگەڵ هەمو ماددە خۆراکییە گرنگەکانیدا، پۆتاسیۆمی تێدایە، زیان بە ئێسکی ئەو کەسانە دەگەیەنیت کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە.

پرتەقاڵ و شەربەتی پرتەقاڵ
لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پێویستە لێی دوربکەونەوە یان خواردنی سنوردار بکرێت.

 زەیتون و خەیارشۆر
رێژەیەکی زۆر لە خوێی تێدەکرێت لەکاتی ئامادەکردنیدا، کە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گورچیلەکان.


سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved