ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی شۆفێریان لێوه‌رگیراوه، ده‌توانن له‌مرۆوه بچن مۆڵه‌ته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه. رائید ویسام عه‌بدولجه‌بار ئه‌فسه‌ری به‌شی داواكان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه‌ی مۆڵه‌ت و ساڵانه‌یان له‌ناو شار لێوه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی كه رۆژی دووشه‌ممه 11-5-2020 ده‌كات، ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی داواكان له هاتوچۆی ناوشار بكه‌ن و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه. وتیشی: ئه‌وانه‌شی له بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار به‌ڵگه‌نامه‌یان لێوه‌رگیراوه، ده‌توانن سه‌ردانی هاتوچۆی قه‌زاكان بكه‌ن. خاك - ترافیك ئێف ئێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure