وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كاركردنی ته‌كسی به سیستمی تاك و جوت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، بڕیاریش له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوون و ئاساییكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی مینی پاس و پاسه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌دات. ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندووه: دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ‌و وه‌زیری ته‌ندروستی، دوای فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره 81 له 24-4-2020 به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێماندراوه بڕیارماندا: به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردنی ته‌كسییه‌كان و ده‌ستبه‌كاربوون و ئاساییكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی مینی پاس و پاسه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین) به سیستمی تاك و جوت و ئاساییكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان به‌پێی مه‌رجه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچووه. وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی راشیگه‌یاندووه: ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی دووشه‌ممه 11-5-2020 ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure