11/5/2020 02:15 PM

کەرەنتینەی ئاژەڵان

رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمریکا بە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە ئاژەڵی ماڵیان هەیە راگەیاندووە کە مەودای کۆمەڵاتی بۆ ئاژەڵەکەیان لەبەرچاو بگرن. لەمەودوا هەر کەسێک کە سەگ یان پشیلەی ماڵی هەیە دەبێ ئاژەڵەکەی لانیکەم ١.٥ مەتری مەودا لەگەڵ ئاژەڵەکانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن.
بەپێی دوایین هۆشدارییەکانی FAD، ئاژەڵە ماڵەییەکان دەتوانن تەنها لەگەڵ خاوەن و بنەماڵەکەی لە پەیوەندیدابن و بە هیچ شێوەیەک نەبێ لەگەڵ ئاژەڵ و کەسی دیکە بەرکەوتنیان هەبێت. پشیکلەکان تا ئەو جێگایەی دەگونجێت دەبێ لە ماڵەوە بن و سەگەکانیش دەبێ بە قەڵاتەوە بیانبەن بۆ دەرەوە، بۆ ئەوەی باشتر کۆنتڕۆڵ بکرێن.
ئەم رکخراوەیە هەروەها بە سەرجەم خاوەنە ئاژەڵە ماڵەییەکانی راگەیاندووە کە خۆیان بپارێزن لە رۆیشتن بۆ پارکی ئاژەڵە ماڵییەکان و کۆبوونەوەکان. هەڵبەت رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمریکا بەگشتی  ئەرکی چاودێری ئاژەڵی لە ئەستۆیە، بەڵام FAD بەرپرسایەتی ئاژەڵی ماڵیشی لە ئەستۆ گرتووە. بەم حاڵەوە نیگەرانی FAD لە تووشبوونی ئاژەڵە ماڵییەکان زۆریش بێ بنەما نییە. ماوەیەک لەمەوبەر پڵنگێک لە باخچەی ئاژەڵانی نیۆرک تووشی کۆرۆنا بوو، پاشان چەندین حاڵەتی تووشبوونی ئاژەڵ تۆمار کرا.
دەرئەنجامەکانی پێشوو باس لەوە دەکات کە ئەو ئاژەڵانەی هاوشێوەی پشیلەن زیاتر لە سەگ تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و هەر بۆیە خاوەنی ئەم ئاژەڵە خۆشەویستانە دەبێ زیاتر لە جاران نیگەرانی تەندروستییان بن.

 

سەرچاوە: sciencealert

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved