11/5/2020 02:16 PM

ئەم یاریزانانە لەگەڵ زێدان ناتەبان

لە ئێستادا زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەست بە نیگەرانی دەكات لە دانانی پلانێكی تۆكمە بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتوی یانەكەی.
پێگەی "دێفنسا سەنتڕاڵ"ی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، زیدان هەست بە نیگەرانی دەكات بۆ سێ هێڵی یانەكەی، چونكە سێ ئەستێرەی ئەو یانەیە نزیكن لە رۆیشتن و بە رۆیشتنیان لە یانەكە پێویستە زیدان جێگەی ئەو یاریزانانە پڕبكاتەوە.
یەكەمیان كەریم بەنزیمای فەرەنسییە، كە بەهۆی هەڵچونی تەمنیەوە ئەو یاریزانە نزیكە لەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزە یانەكە جێبهێڵێت، بەڵام دەبێت سەرەتا یاریزانێك بۆ جێگەی كەریم بگوازرێتەوە پاشان زیدان بڕیاریی یەكلاكەرەوە بدات، بەهێزترین پاڵێوراویش بۆ جێگەی بەنزیما ئێرلینگ هالاندی یاریزانی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندە.
یاریزانی دوەم كاسێمیرۆی بەرازیلیە، كە زیدان لە تاوناكانی ئەو یاریزانە دڵنیا نیە و لە ئێستاشدا بەهێزترین ناو بۆ جێگرتنەوەی ئەوی یاریزانە بەرازیلیە، كامافینگای یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی رینە.
سێیەم یاریزانیش سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانەی مێرەنگیە، ئەو یاریزانە تا ئێستا بەهۆی كێشەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی گرێبەستەكەی نوێ نەكردۆتەوە و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە ئەگەری هەیە كۆتایی وەرز ریزەكانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved