11/5/2020 02:19 PM

خانووە باریکەکانی ئەمستردام

خانووە باریکەکانی دوروبەری کەناڵە ئاوەکانی ئەمستردام، لەئێستادا یەکێک لە دیمە سەرنجڕاکێشەکانی پایتەختی هۆڵەندا بۆ وێنەگران. ئەم خانووە مێژووییانە لە سەردەمی بووژانەوەی ئابووریی ئەمستردامدا دروست کراون.
خانووە باریک و تەسکەکان کە لە سەدەی حەڤدەهەم لە دوروبەری کەنەڵەکانی ئەمستردام دروست کران، لەوانەی دیارترین شوێنی سەرنجڕاکێشی بەشی ناوەوەی پایتەختی هۆڵەندا بێت. ئەم خانووە جوانانە بۆ وێنەگرتن زۆر گونجاون و ئەم وێنانە لە فرۆشگە گشتییەکانی ناو شار دێنە بەرچاو.
ئەگەرچی دیزاینی ئەم خانووانە لەم سەردەمەدا زیاتر بابەتێکی جوانیناسانەیە، بەڵام خانووە باریکەکانی ئەمستردام رۆڵێکی گرنگیان لە بازەرگانیدا هەبووە و دروستکردنی ئەم بینایانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر رازاندنەوەی شارەکە بووە.
ئەمستردام لە سەدەی حەڤدەهەمدا گەشەسەندنێیک ئابووری گەورەی بەخۆیەوە بینی کە بووە هۆی دروستکردنی کەناڵی ناوەندی شار. لەم کاتەدا ٤ ئاوڕۆی گەورە لە دەورەبەی "گۆڕەپانی دام" هەڵکەندرا و هەموویان پەیوەند دران بە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاوی شار. ئەم سەرچاوەیە، روباری "ئامستەل"ـە.
ئەم بینا نوێیانە بە مەبەستی بەرزکردنەوە ترافیکی ئاو بۆ تێپەڕینی بەلەم دیزاین کران؛ واتە کارێکیان کرد کە هێنان و بردن و هاتوچوو لەناو شاردا ئاسانتر بێت.
کاتێک پارە بەسەر ئەمستردامدا رژا، زۆرینەی بازەرگانە دەوڵەمەندەکان بڕیاریاندا لە ناوەندی شار جێگیر بن، هەر بۆیە ژمارەی دانیشتووانی شار یەکجار بەرز بۆوە.
ئەم خانووە باریکانە جگە لەوەی کاتی خۆی شوێنی بازەرگانی بووە، لەئێستاشدا بۆتە شوێنێکی گەشتیاری بەتایبەت بۆ وێنەگران.

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved