به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ره‌سات و شیرینیدا ده‌گرن. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له نابازاڕ لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (240) كیلۆگرام عه‌لی باباو شه‌ش فه‌رده ناوكه كوله‌كه‌و (64) كارتۆن نه‌سته‌له‌دا گرتووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه. وتیشی: ته‌واوی چه‌ره‌ساته ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه به‌سه‌رچووه، به‌هه‌مانشێوه نه‌سته‌له‌كه‌ش ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه. روونیشیكردوه‌وه: سه‌رپێچییه‌كی تری خاوه‌نی شوێنه‌كه، ده‌ستكاریكردنی لیبڵێ كارتۆنی نه‌سته‌له‌كه‌یه كه به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی درێژكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانییه‌و یاسا سزای توندی بۆ سه‌رپێچیكاران دیاریكردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاكه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی فێڵكردن و ده‌ستكاریكردنی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی جۆراوجۆردا ده‌گرن و هۆشیاریش به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن. له بازاڕی شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی (چكلێت و نه‌سته‌له)ی جۆراوجۆردا گرتووه كه به‌هۆی فێلێكردن له هاووڵاتیان و له‌ڕێی گۆڕینی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونه‌كه‌یه‌وه، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان درێژكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه. هه‌میشه رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له به‌كارنه‌هێنان و نه‌خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌نه‌وه كه ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه، چونكه به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه به‌هۆی گۆڕانی پێكهاته‌كه‌ی. هه‌روه‌ها به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، هه‌موو ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی هاورده ده‌كرێن و له بازاڕه‌كان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر له‌سه‌ر چاپكرابێت و هه‌ركه‌س و شوێنێكیش ده‌ستكاری لیبڵ و زانیارییه‌كانی بكات روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵا‌و شمه‌كه‌كانتان به‌تایبه‌ت له ئێستادا له رۆژانی جه‌ژن نزیكده‌بینه‌وه، چاوكراوه‌تر بن له‌كاتی كڕینی چكلێت و شیرینییه هه‌ڵڕژاوه‌كاندا به‌وردی سه‌رنج بده‌ن له به‌رواری دروستكردن و به‌كارهێنانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و شیرینیانه‌ی به‌وجۆره ده‌فرۆشرێن ماوه‌ی به‌كارهێنایان به‌سه‌رچووه، له‌كاتی هه‌بوونیدا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداربكه‌نه‌وه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و شیرینیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure