12/5/2020 12:21 PM

چەند تایبەتمەندیی سەگی هاسکی

سەگ یەکێک لەو ئاژەڵانەیە کە زۆر لە مرۆڤ نزیکە. ئەم دوو بوونەوەرە بەدرێژایی مێژوو بە تەبایی لای یەک ژیاون و پێداویستییەکانی یەکتریان دابین کردووە. یەکێک لە جۆرەکانی سەگ، سەگی هاسکییە کە بەهۆی رواڵەتە گورگ‌ئاساکەیانەوە بەناوبانگە. دەرئەنجامی ماڵی کردنی گورگ و دەستکاری لە رەگەزی ئەم بوونەوەرەدا لە ماوەی هەزاران ساڵدا لەلایەن مرۆڤەوە، ئەم جۆرە سەگەی لێ کەوتۆتەوە. لە درێژەدا چەند تایبەتمەندی ئەم سەگە جوان و خوێنشیرینە دەخەینە روو.

بۆ راکردن لەدایک بوون
هاسکی بە بێ ئەوەی ماندوو بێت دەتوانێ مەودایەکی زۆر بە راکردن تێپەڕ بکات. ئەم سەگە خۆراگرییەکی یەکجار زۆری لە بەرامبەر سەرمادا هەیە و دەتوانێ تا ماوەیەکی زۆر برسیەتی تەحەمول بکات.

تواناییەکانیانی ئەم سەگە خەڵکی ئالاسکایان تووشی شۆک کرد
هاسکییەکان ساڵی 1909 هاتن بۆ ناوچەی ئالاسکا. کۆمەڵێک دنەگۆ هەبوون کە دەیانگوت ئەم سەگانە دەتوانن عارەبانەکان بەدوای خۆیاندا راکێشن و کەسیش بڕوای نەدەکرد. بەڵام هاسکییەکان لە کێبەرکێکانی All Alaska Sweeptakes کە بە ماوەی 10 ساڵ لە ژێر رکێفی دانیشتووانی ئالاسکادا بوو، ئەم بابەتەیان سەلماند.

چەند تایبەتمەندی بۆتە هۆی ئەوەی هاسکییەکان سەرمایان نەبێ
هاسکییەکان توێژێکی ئەستوور بە جەستەیاندا کشاوە و ناهێڵێ هەوای سارد و گەرم زۆر کاریگەر بێ لەسەر جەستەیان. لە کاتی خەودا کلکیان ئەدەم بە دەمیاندا و هەناسەیان لە دەم و چاویان ئەکەوێت و گەرم دادێن.

هاسکییەکان بۆ پاسەوانی زۆر باش نین
هاسکییەکان لەگەڵ کەسی بێگانەش هەڵسوکەوتێکی دۆستانەیان هەیە. ئەوان بە یەک چاو سەیری مرۆڤەکان دەکەن و بە کە کەس دەوەڕن. هەر بۆیە ناتوانن پاسەوانێکی باش بن.

 

سەرچاوە: mentalfloss

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved