12/5/2020 08:40 PM

چەندین ماسی دەگەڕێنرێنەوە ناو دەریاچەكان

لە سنووری سەیدسادق و دوكان، شەش تۆڕی ماسی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستیان بەسەردا گیراو چەندین ماسیان گەڕاندەوە بۆ ناو دەریاچەكان.

لەوبارەیەوە عەمید هێمن كەمرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: لە  ئەنجامی دەرچوونێكی مەیدانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بۆ دەریاچەی سیروان، توانیان 2 تۆڕی ماسی هەڵبگرنەوەو دەست بەسەر چەندین كەرەستەی راوكردنی ماسیدا بگرن. 

راشیگەیاند: لەلایەكی دیكەوە لە ئەنجامی دەرچوونێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوكان بۆ ناو دەریاچەی دوكان لە سنووری گوندی گردە سۆران و تۆپزاوا، چوار تۆڕێ ماسی گرتنیان هەڵگرتەوە كە چەندین ماسی زیندووی لەخۆگرتبوو جارێكیتر ماسییەكان گەرێنرانەوە ناو دەریاچەكان.

خاك - راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved