12/5/2020 08:43 PM

پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی داده‌پۆشرێت

به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی سه‌رباری كاری ڕۆژانه‌، مانگانه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ داپۆشینی پاشماوه‌و خۆڵ و خاشاك ئه‌نجامده‌دات.

ئه‌ندازیار نزار كه‌مال لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و چالاكییه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌ستمان پێكردووه،‌ بریتیبووه‌ له‌ هێنانی 10 هه‌زار گه‌ڵابه‌ گڵ بۆ داپۆشینی ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی كه‌ بوونی هه‌بووه‌ له‌ ناوچه‌ی فڕێدانی خۆڵ و پاشماوه‌ی زیاده‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به ‌شێوه‌یه‌كی سنووردار ڕۆژانه‌ كاری داپۆشین ئه‌نجامده‌درێت، مانگانه‌ش تیمه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان كاری داپۆشین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ ئه‌نجامده‌دات كه‌ به ‌مه‌به‌ستی فڕێدان و له‌ناوبردنی هێنراوه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی زیاده‌.

لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری وتیشی، ئامانج له‌م ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌ی تیمه‌كانیان بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه‌ له‌وانه‌ "تێكه‌ڵنه‌بوونی پاشماوه‌كان به‌ چه‌مه‌ئاوی تانجه‌رۆ، هه‌روه‌ها پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگرتن له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرو بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی ناخۆش و پیسی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش دروستكردنی ڕووبه‌ری فراوانتر بۆ ئاسانكاری كاركردن له‌و ناوچه‌یه.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پاشماوانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ی دروستكردنی كارگه‌ی ڕیسایكلین له‌ كۆتایی قۆناغی كاره‌كانیدایه‌ به‌ ته‌واوبوونیشی به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك پاشماوه‌ زیاده‌كان چاره‌سه‌رده‌بن.


خاك - راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved