"خستنه‌ڕووی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له زانكۆكانی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌و دانانی پلانی درێژخایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو سوود له‌م ئه‌زمونه وه‌ربگیرێت"، گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم له كۆنفرانسی لوتكه‌ی خوێندنی ئۆنلاین له عیراق خرایه‌ڕوو. به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له د.محمد حوسێن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیای جۆری و د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان به وه‌كاله‌ت، به‌شداربوون له كۆنفرانسی لوتكه‌ی خوێندنی ئۆنلاین له عێراق كه به ناونیشانی (خوێندن هه‌رگیز ناوه‌ستێت) به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای هواوی و ڕێكخراوی یونسكۆ بۆ زانكۆكانی كوردستان و عیراق به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ڕێكخرابوو. له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتاری هه‌ریه‌ك له ڕێكخراوی یونسكۆو كۆمپانیای هواوی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق پێشكه‌شكران، له وته‌یه‌كیشدا د.محه‌مه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له زانكۆكانی كوردستان كرد وه‌ك ئه‌زمونێكی سه‌ره‌تایی، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: له‌پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی 2019-2020 و به‌فیرۆنه‌چوونی ساڵێكی خوێندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێككاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، پلان و به‌رنامه‌كانی بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌چوونی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار وه‌ك باشترین بژارده خسته به‌رده‌م زانكۆكانی كوردستان. د.محه‌مه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د وتیشی: له ئێستادا پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له زانكۆكانی كوردستان به‌رده‌وامه‌و پلانی درێژخایه‌نمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو سوود له‌م پرۆسه‌یه وه‌ربگیرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌چوونی خوێندنی ئه‌لیكترۆنیان له زانكۆكانیان بۆ به‌شدارن خسته‌ڕوو له پاڵیشیدا هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی عیراقیش به‌هه‌مانشێوه باسیان له خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له زانكۆكانیان كرد، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی خوێندنی ئۆنلاین له‌نێوان چین و عیراق و خستنه‌ڕووی بۆ زانكۆكانی كوردستان و عێراق. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا زانكۆكانی وڵاتی چین ئه‌زمونی كاركردنیان بۆ خوێندنی ئۆنلاین له زانكۆكانیان له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه له وڵاته‌كه‌یان وه‌ك باشترین بژارده بۆ ئاماده‌بووان نیشاندا. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure