كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كراوه، چه‌ند داوایه‌كیان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندن و هه‌روه‌ها چۆنێتی به‌شداریكردنی خوێندكاران له تاقیكردنه‌وه‌كاندا خستۆته‌ڕوو. به‌شداریكردنی گشتی (دخول عام) له تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری جێبه‌جێ بكرێت و باری ده‌روونی و دارایی خوێندكاران و ناهه‌مواری دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت. هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌شداری گشتی (دخول عام)دا ژماره‌ی وانه‌ی كه‌وتوو زیادبكرێت و یا خود نمره‌ی قه‌رار دیاری بكرێت بۆ خوێندكاران. له به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا هاتووه لێخۆشبوو‌ن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له خوێندنگا‌و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان بكرێت به‌تایبه‌تی كرێی خوێندنی وه‌رزی دووه‌م له‌به‌ر خراپی باری دارایی كه‌سوكاری خوێندكاران و دواكه‌وتن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure