13/5/2020 10:30 PM

چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ خوێندکارانی زانکۆ

وەزارەتی خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی، چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات دەردەکات.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەت...........

چەند بڕیارێکى گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات...

لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئەو لێکەوتانەى کە لەئەنجامدا هاتەئاراوەو گەڕانەوەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و لەپێناو بەرژەوەندى گشتى، بە ئیمزاى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، بە نووسراوى ژمارە (٣٥٠) لە ڕێکەوتى (١٢/٥/٢٠٢٠) ئەم بڕیارانەى خوارەوەى دەرکرد:

١- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت، ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات کە تیایدا دەخوێنن، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

٢- سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتووەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە، ئەوا لەدواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاددەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

٣- ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە، ئەوا بەپێى یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved