13/5/2020 10:43 PM

له‌ جه‌ژندا هاتوچۆ له‌ سعودیه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاندووه، بڕیاردراوه لە ماوەی 5 رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا 24 سەعات قەدەغەی هاتوچۆ بسەپێنرێت، ئەوەش لەپێناو رێگريكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە راشیگەیاندووە: تا ئەو رۆژەی بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكرێت، چالاكییە بازرگانی و ئابوورییەكان بەردەوام دەبن، رێگەش بە هاووڵاتیان دەدرێت لە سەعات 9ی بەیانییەوە تا 5ی ئێوارە هاتوچۆ بكەن، بەڵام ئەم رێكارانە شاری مەككە ناگرێتەوە چونكە تائێستاش ئەو شارە بە تەواوەتی قەدەغەی تێدا جێبەجێ‌ دەكرێت.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved