14/5/2020 01:54 PM

شێتێک بەڕێوەبەری ئەمریکایە!

"رۆبێرت دەنیرۆ"ـی ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی لەم دواییانەدا دوژمنایەتی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کردووە و گوتوویەتی جەنابی سەرۆک بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا نییە.
ئەم ئەکتەر تەمەن 76 ساڵە کە براوەی خەڵاتی ئۆسکاریشە، یەکێک لە رەخنەگرانی ترەمپە و ئێستا ئەم هەلەی قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رەخنەی توند ئاراستەی ترەمپ بکات.
تا دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 82,653 کەس لە ئەمریکا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە کە زۆرترە لە ئاماری تۆمارکراوی هەر وڵاتێکی دیکە و هەروەها 1.4 ملیۆن حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراوە.
رۆبێرت دەنیرۆ کە لە یەکێک لە بەرنامەکانی Newsnight بەشدار بوو، دۆخی ئێستای کۆشکی سپی بە سەردەمی شەکسپیەر شوبهاند و گوتی: "شێتێکمان هەیە کە بەردەوام باس لە سەمای خەڵک لێرە و لەوێ دەکات."
ترەمپ کە ئێستا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی پاییز ئامادە دەکات، بەردەوام بەهۆی سەرپێچی لە راوێژی راوێژکارەکانی لە سەردەمی "پاندێمی" کۆرۆنادا دراوەتە بەر رەخنە و خۆی لە بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە گشتییەکاندا پاراستووە.
دوژمنایەتی و تووڕەیی دەنیرۆ بەنیسبەت ترەمپ لە ئاستێکدایە کە لە ماوەی ئاراستەکردنی خەڵاتەکانی "تۆنی ئیواردز"ـی 2018 لە ناو خەڵکەکەدا دەستی کرد جنێودان بە ترەمپ و ترەمپیش لە تویتێرەکەی خۆیدا بەم شێوەی وڵامی دایەوە: "رۆبێرت دەنیرۆ زەینێکی لاوازی هەیە و لە فیلمەکانیشیدا زۆری لێ ئەدەن. دوێشەو ئەوم بینی و لام وایە هاوسەنگیی دەروونی نییە."

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved