مێشک کۆنترۆڵی لەش دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت پێویستە بەبەردەوامی خوێن وئۆکسجینی پێبگات، بەڵام کاتێک بۆڕییەکی خوێن لە مێشکدا دەگیرێت یان دەتەقێت جەڵتەی مێشک رودەدات، کەدەبێتە هۆی مردنی ئەوبەشەی مێشک کە بۆڕییە خوێنەکە توشی گرفتبوە، لەئەنجامیشدا ناتوانێت فرمانەکانی ئەنجام بدات وە کۆنترۆلی بەشێک لەلەشی یان هەموی بکات، چەند نیشانەیەک پێشوەختەی توشبون بە جەڵتەی مێشک هەیە، کاتێک هەستت بەم نیشانانە کرد راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە. *لەناکاو هەستکردن بە لاوازی دەست، قاچ، روخسار، بەتایبەتی لە یەک لای جەستە. *لەناکاو دروستبونی گرفت لە قسەکردن و تێنەگەیشتن لە قسەی کەسانی دیکە. *لەناکاو دروستبونی گرفت لە بینایی چاوەکان و ڵێڵبونی بینایی. *دروستبونی گرفت لە رۆیشتن، شەرگێژخواردن، لەدەستدانی هاوسەنگی جەستە. *لەناکاو دروستونی سەرئێشە بەبێ هۆکارێکی زانراو.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure