14/5/2020 01:58 PM

کورتەباڵاترین پیاوی جیهان

کاتێک لاپەڕەکانی کتێبی تۆمارەکانی گینس هەڵدەدەنەوە لەگەڵ تۆماری سەیروەمەرە رووبەڕوو دەبنەوە کە لەوانەیە لاتان وابێ ئەم تۆمارانە هەرگیز ناشکێن؛ ژنێک کە درێژترین نینۆکی جیهانی هەیە یان پیاوێک کە زیاترین خاڵکوتانی لەسەر جەستەی خۆی ئەنجامداوە، دەتوانن بەشێک لەم تۆمارانە بن. کورتەباڵاترین پیاوی زیندووی جیهانیش یەکێک لەم تۆمارانە بوو کە کەمتر کەسێک بڕوای دەکرد بشکێت، بەڵام ئەم لەڕاستیدا ئەم رووداوە رووی داوە.
"ئیدوارد نینۆ هێرناندز"ـی تەمەن 34 ساڵ کە چەند رۆژ لەمەوبەر و لە رۆژی لەدایکبوونیدا تۆماری کورتەباڵاترین پیاوی زیندووی جیهانی بۆخۆی تەرخان کرد. ئەو کە 4 رۆژ لەمەوبەر هەنگاوی ناوەتە هەرێمی 34 ساڵییەوە، بە 72.1 سانتیم باڵاوە توانی ئەم تۆمارە بە ناوەی خۆیەوە تۆمار بکات.
"ناتالیا رامیرز"ـی نوێنەری تۆمارە جیهانییەکانی گینس لە ئەمریکای لاتین لەو هەفتەیەی کە تێپەڕ بوو مۆڵەتی فەرمیی ئەم رێکخراوەیەی لە بنکەیەکی پزیشکیی هەڵکەوتوو لە شاری Bogotá ـی کۆلۆمبیا، ئاراستەی "هێرناندز" کرد. لەم رێوڕەسمەدا پزیشک و بنەماڵەی هێرناندزیش بەشدار بوون.
ئیدوارد نینۆ لە رکەوتی 10ـی 4ـی 1986ـدا وەکوو زۆرینەی مناڵان بەشێوەیەکی ئاسایی لەدایک بوو و تواناییەکانی هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەوان نەبوو.
بەڵام کاتێک گەیشتە تەمەنی 4 ساڵان، بنەماڵەکەی تێگەیشتن کە کوڕەکەیان ناتوانێ وەکو مناڵانی دیکە باڵا بکات. ئەوان زۆریان سەردانی بنکە پزیشکییەکان کرد بۆ ئەوەی ئیدوارد لەو کێشەیە رزگار بکەن، بەڵام هیچ دەسکەوتێکیان نەبوو. 20 سال دواتر دەرکەوت کە ئیدوارد تووشی "کەم کاری تیرۆئید" بووە و جەستەی ناتوانێ بەڕادەی پێوسیت هۆرمۆنی گەشەکردن بەرهەم بهێنێت.
ئیدوارد ئیتر لەگەڵ ژیانەکەی سازاوە و زۆری حەز لە مۆزیکە و خۆی لەم بارەوە دەڵێ: "من بە بزەوە لەبەرامبەر جیهاندا دەوەستم. بەردەوام زەردەخەنە لەسەر لێومە و هەر ئەوەش سەرنجەکان بۆ لای من رادەکێشێت. هەموو شتێک ژمارە و قەبارە و ئەوانە نییە. حەز دەکەم خەڵک رووی راستەقینەی من ببینن: پیاوێک کورتەباڵا بە دڵێکی گەورەوە.

 

سەرچاوە: guinnessworldrecords

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved