14/5/2020 02:00 PM

ئینتەر میلان چاوی لە هێرشبەرەکەی بەرشەلۆنەیە

بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدان كە ئارتۆرۆ ڤیداڵی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكەنە نێو گرێبەستەكەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینیەوە كە لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستێكی دو ساڵی پێشكەشی ڤیداڵ كردوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە چیلیە رو لە یانەكەیان بكات، لەگەڵ وەرزێكی زیادكراو، كە بە رێككەوتنی هەردولا دەتوانن گرێبەستەكە بۆ ساڵی سێیەم نوێبكەنەوە.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیاش باس لەوە دەكەن كە ئەو یاریزانە دەیەوێت هەمان ئەو موچەیەی پێبدرێت كە ساڵانە یانەی بەرشەلۆنە پێیدەبەخشێت، كە 9 ملیۆن یۆرۆیە، مەرجی سەرەكی ئەو یاریزانە بۆ ئینتەر تەنها پێدانی ئەو بڕە پارەیەیە وەك موچەی ساڵانە.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بڕی 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ئینتەر میلان و بۆ تەواو كردنی بڕی شكاندنی گرێبەستەكەش یاریزان بداتە یانە ئیتاڵیەكە و یەكێك لەو یاریزانانە ئارتۆرۆ ڤیداڵ دەبێت.
بەهای شكاندی گرێبەستەكەی لاوتارۆ مارتینێز 111 ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە سور بێت لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، پێویستە ئەو بڕە پارەیە بداتە یانەی ئینتەرمیلان.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved