به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر برنجی روسی له‌ناوده‌به‌ن كه له بازاڕه‌كاندا به برنجی كوردی ده‌فرۆشرێت. هاوڕێ محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه له ناوچه‌ی كانی به‌ردینه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (10) تۆن برنجی روسیدا ده‌گرێت. وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه، تێبینی هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان له‌ناو برنجه‌كه‌دا كراوه، پاش پاككردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ی به نرخی برنجی كوردی له بازاڕ‌و سه‌رشه‌قامه‌كان ساغده‌كرێته‌وه. روونیكرده‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی، به فه‌رمان كه گشتاندنی بۆ كردووه‌و تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌روو كه ئه‌و خۆراكانه‌ی ماوه‌یان به‌سه‌رده‌چێت یان شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین، بۆ خواردنی مرۆڤ شیاو نییه‌و هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ش نایه‌ت وه‌ك ئالیك ده‌رخواردی ئاژه‌ڵ بدرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان، ته‌واوی برنجه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure