14/5/2020 09:22 PM

باج لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد دەكرێت

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمی پارێزگاریكردن لە بەرهەمی خۆماڵی ئاشكرا دەكات.

بێگەرد تاڵەبانی وەزارەتی  كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئەژماری خۆی رایگەیاندووە: زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە، یەكێكە لە هەنگاوەكانمان بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، وتوشیەتی: لە 6/10 تا 10/15 بۆ هەر كیلۆیەكی تەماتە 600 دینار باجمان لەسەر داناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: شادیە حسێن بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ هەژار ابراهیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی، كامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین، اسماعیل محەمەد نەجم بەڕێوەبەری باخداری و محەمەد صابر لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو، سەردانی چەند جوتیارێكی نموونەیان لە سنوری بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو كرد، كە 280 دۆنم تەماتەیان چاندووە.

باسی لەوەش كردووە: گەرمیان خاكێكی بەپیتی هەیەو ساڵانە نزیكەی 6250 دۆنم دەچێنرێت بە بەرهەمی جۆراوجۆر.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved