له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووه، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی هه‌موو جۆره مه‌وادێكی قهدهغهدهكراو و ڕێگه‌پێنه‌دراو و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له كاری نایاسایی، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانیان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن، ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 4 تۆن و 240 كیلۆگرام دووگدا كه له‌ناو بارههڵًگرێكدا له‌ناو كارتۆنه باینجان و كاڵه‌كدا حه‌شاردرابوو كه به نیازبوون داخڵی ناو هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن، كه به‌پێى بڕیار‌و ڕێنماییه‌كان هێنانی دووگ قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه‌ش ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گیراو به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگ كرا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی. خاك - راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure