14/5/2020 09:38 PM

ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سووده‌ كه‌ په‌ستانی خوێنیان به‌سووده‌

د.بینایی كامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا جۆرێكی شه‌ربه‌تی ته‌ندروستیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌ستانی خوێنیان به‌سووده‌.

ئه‌و پزیشكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه‌ (واته‌ نه‌خۆشی زه‌ختیان هه‌یه‌ high blood pressure 

۱/۲ چه‌وه‌نه‌ری سوور ورد بكرێت به‌ كاڵی (به‌ستوو یان فرێش)
ئاوی یه‌ك لیمۆ
كه‌مێك لاسكی كه‌ره‌وز  celery
۱ خه‌یار
۱ كه‌وچك چا تۆوی كه‌تان
۳ بۆ ٥ دانه‌ شلیك یان له‌تێك مۆز یان گێزه‌ر
٥ بۆ ۱٠ گه‌ڵای سپێناغ به‌ كاڵی (فرێش یان به‌ستوو)
۱ دانه‌ سیر (ده‌توانرێت تێینه‌كرێت)
پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل ته‌ڕ (ده‌توانرێت تێینه‌كرێت)
۱ په‌رداخ ئاو (یان ئاوی ناو گوێزی هیندی فرێش ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست بوو coconut water 

هه‌موو شته‌كان وردبكرێت و بكرێته‌ ناو عه‌ساره‌ی دروستكردنی شه‌ربه‌ت، له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا بكرێته‌ شه‌ربه‌ت و بخورێته‌وه‌، به‌یانیان یان عه‌سران پێش خواردن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاره‌زوو ده‌توانرێت هه‌فته‌ی ۳ بۆ ٥ جار بكرێت و بخورێته‌وه‌.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved