دلێر هه‌مه‌وه‌ندی پزیشك و پسپۆڕی چاو بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چاو كزی منداڵان، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندین ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه‌و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایكان و باوكانی داوه‌ته‌وه. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه دایكان و باوكان ده‌ڵێن (دكتۆر هه‌ستده‌كه‌م منداڵه‌كه‌م زۆر له ته‌له‌فزیۆن نزیكده‌بێته‌وه، ده‌بێت چاوی كز (زه‌عیف) نه‌بێت؟ ئه‌و پزیشكه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زۆرێك له دایكان و باوكان توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن كاتێك منداڵه‌كانیان زۆر له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن نزیكدبنه‌وه. به‌ڵام جگه له چاوكزی، هۆكاری تریش هه‌ن كه وا له منداڵ ده‌كه‌ن له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن نزیكببێته‌وه، بۆ نموونه: 1-حه‌زو خولیای منداڵ بۆ ته‌له‌فزیۆن و به‌رنامه‌كانی یاخود فلیم كارتۆنه‌كانی. 2-به‌گشتی منداڵ پێكهاته‌و قه‌باره‌و بینینی چاوه‌كانی له ته‌مه‌نی شه‌ش تا حه‌وت ساڵ ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: زۆر ئاساییه منداڵ له ته‌مه‌نی كه‌متر له شه‌ش ساڵان چاوی شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش (6/6) نه‌بینێت، هه‌روه‌كو باسمانكرد قه‌باره‌و پێكهاته‌كانی چاو دوای ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان ته‌واوده‌بێت، بۆ نموونه 6/9 شه‌ش له‌سه‌ر نۆ ببینێت. به‌ڵام جاری واش هه‌یه منداڵه‌كه چاوی زۆر كزه، بۆیه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن نزیكده‌بێته‌وه، پێویسته پزیشكی پسپۆڕ بیبینێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure