به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ره‌سدا ده‌گرن. بهروار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازاڕی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (600) كیلۆگرام چه‌ره‌س له جۆری ناوكه شوتیدا گرتووه، كه گومان ده‌كرێت خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێڕ ساغیبكاته‌وه. وتیشی: ئه‌م چه‌ره‌سه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره به‌سه‌رچووه‌و رێنماییه ته‌ندورستییه‌كان جه‌خت له نه‌خواردن و به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌نه‌وه ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه، چونكه به‌های خۆراكی له‌ده‌ستده‌ده‌ن و زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتان ده‌گه‌یه‌نن. روونیكرده‌وه: به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی، چه‌ره‌س له گوێنیهدا به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی نێوان (21 بۆ 25) پله‌ی سه‌دی زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه گونجاو بێت و رێژه‌ی شێی به‌رز نه‌بێت ئینجا ده‌توانرێت ته‌نها بۆ شه‌ش مانگ عه‌مبار بكرێت، چونكه به خێرایی كه‌ڕوو و به‌كتریا تیایدا گه‌شه ده‌كات. سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له هاووڵاتیان كرد، له‌كاتی بازاڕكردن به وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان بكڕن و له‌كاتی هه‌بوونی گومان یان بینینی كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی ژماره (07708677777) ئاگاداربكه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی چهرهسهكه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه لیژنه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له سێ تۆن و نیو خورمای خراپ‌دا ده‌گرن و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناویده‌به‌ن. ئازاد نه‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنینه‌كانیان بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خورمادا گیرا كه به‌رواری لهپاكهتنران و به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو. وتی: به‌دواداچوونیان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خورماكه، ده‌ركه‌وت له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانیه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان كراوه‌و له كۆگایه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر (760) كارتۆن كه زیاتر له سێ تۆن و نیو خورمای بێ به‌رواردا گیراوه‌و نموونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین. وتیشی: پشكنین ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، ئه‌وجۆره خورما (به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رێگه‌پێدراو نییه) له‌به‌رئه‌وه بۆ خواردن و به‌كارهێنان ناشێت. روونیكرده‌وه: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له بازاڕه‌كان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێن، زانیاری ته‌واو و به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر لێبڵك به‌شێوه‌ی لێزه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، ئه‌گه‌ر لێیڵی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت یان زانیارییه‌كان به‌ئاسانی بسڕرێته‌وه، ته‌واوی كاڵا‌و شمه‌كه‌كه له‌ناوده‌برێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون، ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه هاوكات نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان و مناڵه‌كانتان، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستییه‌كانی رۆژانه به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و له‌قتونانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه بده‌ن كه ده‌یكڕن و ده‌یانخۆن، له‌كاتی هه‌بوونی گومان یان سه‌رپێچی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌رێی ژماره (07708677777) ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure