15/5/2020 11:01 PM

ئەڵمانیا هاوكاری وڵاتانی کەم دەرامەت دەکات

هایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیدا، بەڵێنیدا لە سایەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کە مرۆڤایەتی توشی چەرمەسەری و قەیرانی گەورە کردووە، بە شێوەیەکی باشتر یارمەتی وڵاتانی هەژارو کەمدەرامەت ئەدات.

هایکۆماس لە بەردەم پەرلەماندا وتی: ئەڵمانیا 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوکاری ئینسانی تەرخان کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، سەبارەت به هاوکاريیەکان، بەپێی ئەم بڕیارە سێ بەرامبەر زیادی کردووە، ئەمەشی بۆ پێویستیيەکان لەسایەی کارەساتی کۆرۆنادا گەڕاندەوە.

هایکۆماسی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: لە جیهاندا نزیکەی 168 ملیۆن کەس متمانە دەکەنەسەر هاوکاری کتوپڕی، وتیشی: ئەم هاوکاریانە ئەرکێکی ئەخلاقیيە لەمکاتەدا کە جیهان کەوتۆتەبەر مەترسی ڤایرۆسێکی لەوجۆرە.

ئەم هاوکاری و یارمەتیانەشی بە سوودی ئەڵمانیا وەسف کردو وتی: مەبەست لێی ئابڵوقەدان و ڕزگاربوونی جیهانە لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دواجار ڕزگاربوونی ئەڵمانیاو دوورخستنەوەیە لە مەترسیيەکانی، واتە ئەمەی دەیکەین بۆ خزمەتی ئەڵمانیایەو بەشێکیشە لە هەماهەنگی جیهانی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کۆرۆنا هەموان دەخاتە دۆخی ئارامیيەوە.

هایکۆماس لە وتەکەیدا ئاشکراشی کرد، ولاتەکەی بە نیگەرانیەوە دەڕوانێتە ئەم قەیرانە لەسایەی حکومەتە داپلۆسێنەرەکاندا، لەکاتێکدا کە ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسان لە ڕوسیاو فەنزیولاو ئێران و تورکیاو چین بە زەقی بە بەرچاوی دنیاوە دەبینرێت.

خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved