له مانگی ره‌مه‌زاندا ژه‌مه‌كان كه‌مده‌بنه‌وه بۆ دوو ژه‌می سه‌ره‌كی، بۆیه پێویسته گرنگی به جۆره‌كانی خواردن بدرێت به‌تایبه‌ت ژه‌می پارشێو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێی ژه‌می به‌یانی رۆژه ئاساییه‌كان ده‌گرێته‌وه. لێره‌دا به‌سوودترین و گرنگترین خواردنه‌كانی پارشێو بڵاوده‌كه‌ینه‌وه: * ماست: بڕێكی زۆر كالسیۆم و ڤیتامینات و پرۆتینی تێدایه، بۆیه یه‌كێكه له خواردنه گرنگه‌كانی كه پێویسته له ژه‌می پارشێودا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ماست جۆرێك به‌كتریای سوودبه‌خشی تێدایه یارمه‌تی سیستمی هه‌رسكردن ده‌دات و هه‌ستكردن به تینوێتی له ماوه‌ی رۆژوگرتندا كه‌مده‌كاته‌وه. * نانی جۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "دی" كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی خۆراك و به‌هۆی ئه‌وه‌شی بڕێكی زۆر ریشاڵه‌كانی تێدایه یارمه‌تی هه‌ڵمژینی شه‌كری خوێن ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژتر هه‌ست به تێری بكه‌یت، به‌تایبه‌ت ریشاڵه‌كان یارمه‌تی هێشته‌نه‌وه‌ی ئاو ده‌ده‌ن له‌ناو گه‌ده‌دا. * پاقله: یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی گه‌ده به‌خاوی هه‌ڵیده‌مژێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ماوه‌ی درێژخایه‌ن هه‌ست به برسێتی بكه‌یت، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم. * خواردنه‌وه‌كان: پێویسته به‌رده‌وام خواردنه‌وه سروشتی ته‌ندروسته‌كان بخورێته‌وه، وه‌ك ئاو و شه‌ربه‌ته سروشتیه‌كان و شه‌ربه‌ته سه‌وزه‌كان. * سه‌وزه‌و میوه‌ی نوێ: سه‌وزه‌و میوه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆرباش شه‌كرو ئاوی سروشتی و ته‌ندروستی تێدایه، جگه له ئاسن و ئه‌و ڤیتامینانه‌ی تێدایه له‌ش به‌هێزتر ده‌كه‌ن. خاك - س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure