16/5/2020 01:10 PM

واز لەم خووخدانە بهێنە

قسەیەکەی نەستەق هەیە کە دەڵی: "وازهێنان لە خووخدەکان هۆکاری نەخۆشییەکانە". ئەم قسەیە راستییەکی گەورە ئاشکرا دەکا و ئەویش ئەوەیە کە خووخدەکان وەها مێشک و تەنانەت جەستەمان داگیر دەکەن کە نەبوونیان تووشی نەخۆشیمان ئەکەن. بەڵام بەدڵنیاییەوە وازهێنان لە هەندێک خووی نەگونجاو ئەگەر بەشێوەی کاتیش نەخۆشمان بخات، لە دواڕۆژدا سەرکەوتن و خۆشیی بەدواوەیە. لەدرێژەدا باسی چەند دانە لە خووە نەگونجاوەکان دەکەین و هەوڵ بدەن وازیان لێ بهێنن.

شاردنەوەی هەستەکان
هەستە نەرێنییەکان مەشارەوە و دەریبخە، کاتێک خەمباریت بگری،  کاتێک نیگەرانیت دەریببڕە، هیچ شتێک لە دڵی خۆتدا هەڵمەگرە.

رێگری کردن لەوەی هه‌ڵە بکەیت
کارێکی هەڵەیە، مرۆڤ بۆ ئەوەی لەدایکبوە هه‌ڵە بکات و فێرببێت، شتی نوێ تاقیبکاتەوە و ئەزمون وەربگرێت، بۆیە لە کەوتن مەترسە.

هەمیشە ئامادەیت بۆئەوەی رۆڵی قوربانی ببینیت
چیتر رۆڵی قوربانی مەبینە، کەسانی دیکە خەتابار مەکە و وادەریمەخە تۆ زیانلێکەوتو بیت، چونکە خۆشی ژیانت لێدەسەنێتەوە.

بیرکردنەوە لە شێوەت 
چیتر کات مەکوژە بە شتێک کە توانای گۆڕینیت نییە، خۆتت خۆشبوێت، بەو شێوەیە خۆت قبوڵبێت کە هەیت، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی دڵخۆش ببیت.

زۆر بیرکردنەوە و شیکردنەوە
تۆ ناتوانیت مێشکی کەسانی دیکە بخوێنیتەوە، هەربۆیە چیتر کات مەکوژە بەوەی شیکردنەوە بۆ وشەکانیان بکەیت، سەرنجت بخەرە سەر خۆت.

بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی دیکە
کاریگەری لەسەر بڕیار و بیرکردنەوەت دروستدەکات، مەرج نییە ئەوەی بۆ کەسانی دیکە باشە بۆ تۆش باش بێت، بۆیە دەستبەرداری ئەم خوە ببە.

 بیرکردنەوە لە رابردو و داهاتو
نە دەتوانیت رابردو بگۆڕیت نەدەتوانیت پێش بە روداوەکانی داهاتو بگریت، بۆیە رێگە بدە ژیان بە رێچکەی خۆی بڕوات و خۆشی لە کاتەکانت ببینە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved