پارێزگاری سلێمانی داوا ده‌كات، هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌موو جۆره قه‌ره‌باڵغیيه‌ك له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا قه‌ده‌غه‌یه. د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه داده‌خرێت، چونكه ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌پێش هه‌موو شێتێكه‌وه‌یه بۆ ئێمه. وتیشی: ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ی كۆرۆنا كه چه‌ند رۆژی رابردوو له پارێزگای سلێمانی تۆماركران، به حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یریان ده‌كه‌ین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێنه‌وه كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌واومان كردوون و جێی مه‌ترسی نین. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داوا ده‌كه‌ین له جه‌ژندا سه‌ردانيكردن و قه‌ره‌باڵغی دروستكردن نه‌بێت، هه‌روه‌ها هاتنی گه‌شتیاریش رێگه پێدراو نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزانین هه‌ر مزگه‌وتێك پایه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی نابێت دایده‌خه‌ین. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure