17/5/2020 01:58 PM

دابەزینی داهاتەکانی "فۆکسکان"

داهاتی سێ مانگی یەکەمی ساڵ 2020ـی کۆمپانیای فۆکسکان گەیشتۆتە کەمترین رادەی خۆی لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا. ئەم کۆمپانیایە بەهۆی پاندێمی کۆرۆناوە ناچار بوو چالاکییەکانی خۆی لە چین رابگرێت و هەروەها داواکاریی مشتەرییە سەرەکییەکانی بۆ نموونە "ئەپل"ـی کەم بوون.
ئەم کۆمپانیایە بە داهاتی 70.3 ملیۆن دۆلارییەوە، بە نیسبەت ساڵانی رابردوو دابەزینێکی زۆی بەخۆیەوە بینیوە و کەمترین ژمارەشی ساڵی 2000ـدا ئەزموون کردووە. هەروەها ئەم ژمارەیە لە پێشبینی کارناسانی بازاڕ و تەکنەلۆژیاش کەمترە.
ئەم کۆمپانیایە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ: "هەندێک رووداو خەریکە روو دەدات کە پێشبینی دەکرێت لە سێ مانگی دووەمی ساڵدا بە کرانەوەی سەلەونوێی کارگەکان لە چین، رەوتی ماڵی سەقامگیری دەستەبەر بکات و تەنانەت لەوانەیە بەنیسبەت سێ مانگی یەکەم گەشەش بکەین."
بەرپرسانی فۆکسکان گەشەی داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 10٪ـیان بۆ کۆمپانیاکە پێشبینی کردووە. بەم حاڵەوە بازاڕی ئامرازە ئەلەکترۆنییەکان زۆر باش نییە. دابەزینی توانای کڕینی کەسەکان یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونی داواکارییەکان بووە و ئەگەری هەیە داهاتی فۆکسکان بە رێژەی 15٪ کەم بکاتەوە.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved