17/5/2020 02:03 PM

نیشانەکانی کۆرۆنا لە مناڵاندا

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی تەندروستیی سەرانسەری جیهان، زیاتر تەرکیزیان خستە سەر کەسانی بەتەمەن و نەخۆش. بە گوێرەی توێژینەوەکان گەنجان و بە تایبەت مناڵان لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسەدا خۆڕاگرترن.
توێژینەوەیەک کە مانگی 4 لەسەر 2500 مناڵ و مێرمناڵی ئەمریکی تووشبووی کۆرۆنا ئەنجام درابوو دەریخست کە کەسانی خوار 18 ساڵ تەنها 1.7٪ـی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە خۆ دەگرن، لەحاڵێکدا کە مناڵان و مێرمناڵان 22٪ـی دانیشووانی ئەمریکا پێک دەهێنن. کۆرۆنا لە مناڵاندا بە شێوەیەکی سووک دەردەکەوێت و تەنها 14٪ـی مناڵانی 1 بۆ 17 ساڵ بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون.
بەڵام راپۆرتە نوێیەکان سەبارەت بە تووشبوونی مناڵان بە کۆرۆنا و هەندێک جار مەرگی ئەوان بەهۆی نەخۆشییەکی نەناسراوی پەیوەندیدار بە هەناسەدان بە باوی "کۆنیشانەی هەوکردنی چەند سیستەمی مناڵان"، بۆتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکان. ئەم کۆنیشانەیە تا 12ـی مانگی 5 لانیکەم 100 مناڵی ئەمریکی تووش کردووە و 3 مناڵیش گیانیان لەدەستداوە.
نیشانەکانی کۆڤید-19 لە مناڵانیشدا هاوشێوەی گەورەساڵانە و بریتییە لە: کۆکین، هەناسەسواربوون، تا-لێهاتن و ... و نیشانەکانی "کۆنیشانەی هەوکردنی چەند سیستەمی مناڵان" بریتییە لە: تا-لێهاتنی بەردەوام، سک ئێشە، سکچوون و رشدانەوە، هەناسەسواربوون.
سەرەتا پزیشکان دڵنیا نەبوون لەوەی کە پەیوەندییەک لە نێوان کۆرۆنا و ئەم کۆنیشانەیەدا هەیە بەڵام توێژینەوەیەک لە 13ـی مانگی 5ـدا باسی پەیوەندیی چڕی نێوان ئەم دوو ئازارە دەکات.
لە ئەگەری بینینی هەر کام لە نیشانانە لە مناڵدا بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved