له عیراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی تا دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یه‌نرا، وه‌زیری ته‌ندروستیش پلانه‌كانی قۆناغی داهاتوو بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت. لێپرسراوانی عیراق بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا، له رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقیش رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پشكنینه مه‌یدانییه‌كان له‌و ناوچانه زیاد ده‌كه‌ن كه حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوه، به شێوه‌یه‌ك رۆژانه 5 بۆ 6 هه‌زار پشكنین ده‌كه‌ن و ره‌نگه بیگه‌یه‌ننه 10 هه‌زار پشكنین له رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی پێویستیان به‌ده‌ست ده‌گات. فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدادیش رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا‌و به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س له شاره‌كه ده‌ستگیركراون. خاك - راگه‌یاندنه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure