دڵه‌ڕاوكێ باڵی كێشاوه به‌سه‌ر (رێكخراو كه‌شناسی جیهانی - WMO) به‌هۆی كارتێكردنی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له‌سه‌ر بواری بڕو كوالێتی كرداره‌كانی روانگه‌كردنی كه‌ش و ئاو و هه‌وای جیهانی و لایه‌نه‌كانی پێشبینیكردندا. بۆ نموونه، ئاستی ده‌ستكه‌وتنی داتای كه‌ش و ئاو و هه‌وایی له فڕۆكه‌كان كه له‌م بواره‌دا رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كیان گێڕاوه، به‌رێژه‌ی %75 تا 80 دابه‌زیوه له نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی، به‌ڵام له نیوه‌گۆی باشوور ئاسته‌كه خراپتره‌و گه‌یشتۆته سنووری %90، ئه‌مه جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی كرداره‌كانی روانگه‌كردنی كه‌شناسی سه‌رزه‌مینی تایبه‌ت به وێستگه‌كان، دوای وه‌ستاندنی ده‌وامی فه‌ڕمی فه‌رمانگه‌كان و كه‌ره‌نتینكردنی كارمه‌ندانیان، به تایبه‌تیش له وڵاتانی ئه‌فریقاو ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باشوور كه به‌شی هه‌ره‌زۆری وێستگه‌كانیان (كلاسیك)ین، واته (ئۆتۆماتیكی) نین و به‌بێ بوونی كارمه‌ندی مرۆیی سوود له داتاكانیان وه‌رناگیرێت. سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌كان، ئه‌وا بێگومان ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌وا ته‌نانه‌ت له‌بواری بازرگان‌یش كارده‌كه‌ن، رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌نێو (پڕۆگرامی دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی داتاكانی كه‌ش و هه‌وایی ده‌رچوو له فڕۆكه‌كان – AMDAR) كه تایبه‌ته به (رێكخراوی كه‌شناسی جیهانی – WMO)، كاتێك ئه‌و فڕۆكانه ئامێره‌كانی دووره هه‌ستپێكردن و سیستمانی كۆمپیوته‌رو په‌یوه‌ندی نێو خۆیدا به‌كارده‌هێنێت و به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی داتاكانی تایبه‌ت به بار‌و توخمه‌كانی كه‌شوهه‌وا كۆده‌كاته‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كات و ئینجا له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان یان په‌خشی بێته‌لی، ره‌وانه‌ی (وێستگه‌كانی كه‌شناسی سه‌رزه‌مینی)یان ده‌كاته‌وه. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، پڕۆگرامی دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی داتاكانی كه‌شوهه‌وای ده‌رچوو له فڕۆكه‌كان – AMDAR) له رۆژێكدا بڕی 800.000 روانگه‌كردنی زۆر نایاب ده‌رباره‌ی پله‌كانی گه‌رمای نێو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی و خێرایی و ئاڕاسته‌ی باو پێوانه‌كردنی راده‌ی شێ و حاڵه‌ته‌كانی نائارامی كه‌شوهه‌وای جیاجیا ئه‌نجامده‌دات. ئێستا 43 كۆمپانیای فڕینی جیهانی و چه‌ند هه‌زار فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی (AMDAR) ئه‌م كاره هه‌ره گرنگه‌و ستراتیژییه‌ی رۆژانه‌یان ئه‌نجامداوه‌و پێشبینیش ده‌كرێ سنووری ئه‌و به‌رنامه‌یه له ساڵانی داهاتوودا فراوانبوونێكی گه‌وره به‌خۆیانه‌وه ببینن، وه‌ك به‌رهه‌مێكی زۆر گرنگی هه‌ماهه‌نگی له‌نێو به‌رنامه‌ی (AMDAR) و (ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی – IATA)، به‌ڵام دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆناو وه‌ستانی ته‌واوی هێڵه‌كانی فڕین له جیهاندا، ئێستا ئه‌و داتایه هه‌ره گرنگانه‌ی رۆژانه ده‌ستناكه‌ون و پرۆسه‌كه په‌كیكه‌وتووه. "ئه‌گه‌رچی ده‌زگاكانی نیشتیمانی تایبه‌ت به روانگه‌كردنی كه‌شوهه‌واو هایدرۆلۆجی NMHSs) به درێژایی شه‌و و رۆژی هه‌فته له‌كاری خۆی نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی (په‌تای كۆڕۆنا) دووچاری گیروگرفتی زۆر گه‌وره بۆته‌وه، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو، ئه‌مه جگه كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی ئاو و هه‌واو زیادبوونی رێژه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌شوهه‌وا، وه‌ك گێژه‌ڵووكه‌ی (هاڕۆڵد) له (زه‌ریای هێمن) و لافاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی (ئه‌فریقا) و نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی روودانی گێژه‌ڵووكه‌كان له (زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی)دا، ئه‌وه‌تا (په‌تای كۆڕۆنا) كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی دروستكردووه‌و ره‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ زیادكردنی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و گیروگرفته‌كان، بۆیه پێویستییه‌كی زۆره كه‌وا حكومه‌تی وڵاتان گرنگییه‌كی ته‌واو بده‌ن به سیستمه‌كانی (ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته) و روانگه‌كردنه‌كانی كه‌شوهه‌وای رۆژانه"، له زاری (پیتیری تالاس)ی سه‌رۆكی (رێكخراوی كه‌شناسی جیهانی – WMO). خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure