جوانی و سەرنجڕاکێشی قژ ویستی زۆربەی خانمانە کە ڕێگای جۆراوجۆر بۆ ئاڕایشتی قژو ڕەونەقدارکردنی بەکاردەهێنن، یەکێکیش لەو ڕێگایانە بەکارهێنانی پلازمایە. پلازما چیيە؟ پلازما ماددەیەکی شلی دەستکەوتووە لە خوێندا، خۆراك بە خانەکانی لەش دەگەیەنێت، پارێزگاری لە پێكهاتەی لەشی مرۆڤ دەکات. لە ئێستادا پلازما وەك چارەسەری کێشەکانی قژ بەکاردەهێندرێت بەوهۆیەی لە ئاو و پڕۆتینات و ئایۆنەکان پێکدێت کە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەو گەشەی خانەکانی پێستی سەر. سوودەکانی پلازما بۆ قژ: پلازما سوودێکی زۆر بە نوێبوونەوەی خانەکانی پێستی سەر دەگەیەنێت، قژ بەدوور دەکات لە دروستبوونی کڕێشک. پلازما سوود بە گەشەی خانەکانی پێستی سەر دەگەیەنێت بەهۆی بوونی کۆلاجین و پڕۆتین تێیدا کە ئەميش دەورێکی گەورە لە بەهێزکردنی قژ دەبینێت. ڕۆڵیكی گرنگی هەیە لە بنەبڕکردنی ڕوتانەوەی قژو بەهێزکردنی تاڵەکانی قژ، لەهەمانکاتدا قژ بە بریقەداری و نەرمی دەهێڵێتەوە. خاك - س/صحتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure