هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له ئاكاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له ڕوونكردنهوهكهدا به‌ختیار سه‌هید ڕایگه‌یاندووه كه كۆتایی ساڵی 2020، كۆتایی 7 ره‌نگه ده‌بێت. ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه: شێوه‌كارانی خۆشه‌ویست هاوڕێیانی ئازیز له‌دوای پێنج ساڵ له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌و ئه‌نجامدانی زیاتر له 200 پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌ش بۆ شێوه‌كاران له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و هه‌ل ره‌خساندن بۆ چه‌ندین شێوه‌كاری لاو و به ئه‌زموون، دروستكردنی چه‌ندین بیرۆكه بۆ به كلتوركردنی تابلۆی شێوه‌كارانی كورد له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، دواتریش بیركردنه‌وه له سازدانی دیداری تایبه‌ت به كاریكاتێری كوردی سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌و دواتریش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه 47 وڵات به‌شداری تێداكردو بۆ ساڵی دوومیش واتا 2020 توانراوه به‌رهه‌می 49 وڵات كۆبكرێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فۆتۆی كوردستان كه بۆ یه‌كه‌مینجار بوو له رۆژی جیهانی فۆتۆداو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان 100 فۆتۆگرافه‌ر به‌شداری بكه‌ن، درووستكردنی چه‌ندین پرۆژه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ، چاپكرددنی چه‌ند كتێبێكی شێوه‌كاری، ده‌ركردنی دوو پاشكۆی هونه‌ری به هاوكاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وچه‌ندین بیرۆكه‌ی تر. ئه‌مرۆ له‌دوای ئه‌و ماندبوونهوه زۆره كه هه‌وڵی تاكه كه‌سیی بووه بۆ ئه‌نجامدانی كاری شێوه‌كاری له‌ناو كوردستاندا، هه‌ست ده‌كه‌م رۆژانه په‌ستانه‌كان و ماندوو بوونه‌كان له‌سه‌رم زۆرتر ده‌بێت، كێشه داراییه‌كان به‌هه‌مان شێوه، رووبهرووبوونهوهكان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه زۆرتر ده‌بن، له‌جیاتی رێزگرتن له‌و ماندووبوونه هه‌ر له خودی وه‌زیری رۆشنبیرییه‌وه بۆ خواره‌وه به‌كه‌م بینینی ئه‌و هه‌وڵانه كه دواجار بێزارییه‌كی زۆر زۆری له‌لام كۆكرده‌وه، هه‌ربۆیه بڕیارمدا به كۆتایی هێنان به چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵی 2020دا بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر ماندوو نه‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر بێ رێزی به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندوو بوونهكانم نه‌كرێت و هێنده‌ی تر قه‌رزه‌كانم زیاتر نه‌بن. هه‌ربۆیه داوا له هاورێ شێوه‌كاره خۆشه‌ویسته‌كانم ده‌كه‌م تا كۆتایی ساڵ چ تابلۆ، په‌یكه‌ر، سیرامیك-یان له 7 ره‌نگه هه‌یه بێن بۆ بردنه‌وه‌ی تاكو بتوانم ئاسانتر كاره‌كانیان وه‌كو خۆی بگه‌یه‌نمه‌وه ده‌ستیان. شانازی ده‌كه‌م به هه‌موو ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌نجاممداوه، شانازی به‌هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌وه ده‌كه‌م كه پێكه‌وه كارمان كردووه، شانازی به‌هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌وه ده‌كه‌م كه هاوكارم بوون بۆ سپۆنسه‌ری كاره‌كانم كه گه‌یاندوویانه‌ته ئه‌مرۆ. سوپاس بۆ گشت لایه‌ك خۆشحاڵم به‌سه‌ركه‌وتوویی و پڕ چالاكی گشت لایه‌ك ببینمه‌وه. به‌ختیار سه‌عید ب/ ناوه‌ندی 7 ره‌نگه خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure