18/5/2020 03:12 PM

سعودیا پشکەکانی فەیسبووک و بوئینگی کڕی

"سەندووقی سەرمەیەگوزاریی گشتیی سعودیا/ PIF" هاوکات لەگەڵ دابەزینی بایەخی پشکی کۆمپانیاکان بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا، پشکی ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکان بۆ نموونە فەیسبووک و بوئینگی بە بڕی 7.7 ملیارد دۆلار کڕیوەتەوە.
بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن "بۆرسی وەرەقە نرخدارەکانی ئەمریکا"ـەوە بڵاوبوونەوە، لەم سەرمایەگوزارییە زەبەلاحەدا سعوودییەکان کۆمەڵێک پشکیان کڕیوە کە بریتین لە :پشکەکانی بوئینگ بە بڕی 713.7 ملیۆن دۆلار، پشکەکانی "سیتی گرووپ" بە بڕی 522 ملیۆن دۆلار، پشکەکانی فەیسبووک بە بڕی 522 ملیۆن دۆلار، پشکەکانی دیزینی بە بڕی 495.8 ملیۆن دۆلار، پشکەکانی بانکێکی ئەمریکی بە بڕی 487.6 ملیۆن دۆلار.
دارایی سندووقی سەرمایەگوزاریی گشتیی سعوودیا بە نزیکەی 300 ملیار دۆلار بەراورد کراوە. بەرپرسانی ئەم سندووقەش ئەم هەلە واتە دابەزینی بایەخی پشکەکانی بەهۆی کۆرۆنایان قۆستۆتەوە و بە هەرزانترین نرخ زۆرترین پشکیان کڕیوە. هەڵبەت ئەم پرۆژەیەی سعودیا تەنیا لە کۆمپانیا ئەمریکەییەکاندا کورت نابێتەوە و "PIF" بەشێک لە پشکەکانی بریتیش پێترۆلیۆمیشی کڕیوە بە بڕی 827.7 ملیۆن دۆلار.
باردۆخی ئەم کۆمپانیایانەی کە سعودیا پشکی لێ کڕیون لەوانەیە لەئێستادا زۆر خراپ بێت بەڵام "یاسر ئەلرمیان"ـی سەرۆکی PIF لای وایە ئەم دۆخە تا سەر بەم جۆرە نابێت و پاش کۆۆنا گوڕ و تین دێتەوە ناو ئەم کۆمپانیایانە.

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved