بەشێکی زۆر لە خەڵک بەردەوام هەست بە برسیتی دەکەن و جگە لە ژەمە خۆراکە سەرەکییەکان چەند ژەمێکی لاوەکی دیکەش دەخۆن کە ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و هاوکات زیانی تەندروستیشی هەیە. لەدرێژەدا هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە دەخەینە روو. *خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدرات، بەهۆی ئەوەی بڕی پێویست لە ماددە خۆراکیەکانی دیکە وەرناگریت جەستەت هەست بە برسێتی دەکات. *نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست. *خواردن لەکاتی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن یان ئینتەرنێت. *هەبونی سترێس و دڵەراوکێ، کە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت کۆنتڕۆڵی برسێتی و تێربون نەکات. *نەخەوتن بە بڕی پێویست. *خواردن بە پێی رێژەی کالۆری نەک ماددەی خۆراکی، کە زیاتر ئەو کەسانەی رژیم دەکەن بەمشێوازە خواردن دەخۆن. *خواردن بە خێرایی و کەمتر لە پێنج خولەک. *گرنگیدان بەو خۆراکانەی کەمچەوری یان هیچ چەورییەکیان تێدا نییە. *نەخواردنی پرۆتین، یان کەمخواردنی. *دانیشتن بە درێژایی رۆژ کە دەبێتە هۆی قەڵەوی و هەستکردن بە برسێتی. *زۆر خۆری، کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کاتێک ژەمێکی بچوکتر بخۆیت مێشکت هەست بکات بڕی پێویست خۆراکت نەخواردوە.
سەرچاوە: eatthis
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure