18/5/2020 03:22 PM

پرۆژەکەی بیل گەیتس وەستێندرا

بە فەرمانی ریکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمریکان(FDA)، بەرنامەی ئەنجامدانی تاقیکاری کۆرۆنا لە ماڵەوە کە لەلایەن بیل گەیتسەوە پشتگیری دەکرا، وەستێندرا.
بەپێی راپۆرتی نیۆرک تایمز، ئەم بەرنامەیە لەچوارچێوەی نموونەهەڵگرتن لە کەسەکان بۆ دۆزینەوەی کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ماڵەکان لە شاری سیاتێلی ئەمریکا بەڕێوە دەچو و لەلایەن بەرپرسانی ویلایەتی واشینتۆنیشەوە مۆڵەتی پێدرابوو، بەڵام FDA ئەم پرۆژەیەی راگرتووە.
FDA دەسپێکی دووبارەی ئەم پرۆژەیەی گرێ داوە بە وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن ئەم بنکەیەوە. بنکەی SCAN کە بە ناوی "تۆڕی خەمڵاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای سیاتێل" دەناسرێت، بەر لەوەی چالاکییەکانی لەلایەن FDAـەوە بوەستێندرێت، هەموو رۆژێک تاقیکاری بۆ زیاتر لە 300 کەس ئەنجام دەدا.
بیل گەیتس یەکێک لە پشتیوانانی ئەم پرۆژەیەیە و لە دەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەدا بەردەوام باسی دەکرد. پاش گوتەکانی بیل گەیتس، بنکەی SCAN بە بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوێک لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا گوتی کە رێکخراوی خواردن و دەرمان، وەگرتنی مۆڵەتی EUA بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا بە پێویست دەزانێت.
وتەبێژی FDA لەم بارەوە گوتی: "بابەتێک کە لەئارادایە دەگەڕێتەوە سەر چۆنیەتی پۆلێنبەندیی و بەکارهێنانی تێستەکانی بنکەی SCAN. ئەم تێستانە لە ریزی تێستی چاودێری و ئاگاداریدا پۆلێنبەندی دەکرێت و تەنیا لە بەر دەستی توێژەراندایە و ناچێتە بەردەستی نەخۆش یان پزیشکان."
لە بەرامبەردا بنکەی SCAN رایدەگەیەنێت کە هیچ گومانێک بەنیسبەت ئەمنیەت و تەندروستیی تاقیکارییەکانی ئێمە لە ماڵەکاندا بوونی نییە." ئەم بنکەیە سەرەتای مانگی 3ـی ئەمساڵ لەلایەن "بنکەی خێرخوازی بیل و مێلیندا گەیتس"ـەوە دامەزرا و لەگەڵ نەخۆشخانە و بنکە پزیشکییەکانی شاری سیاتێل و ویلایەتی واشینتۆن هاوکاری دەکرد.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved