له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن، نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ریش ده‌ڵێت: رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر نیو تۆن جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له وڵاتی ئێرانه‌وه به‌نیازی ساغكردنه‌وه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، هاورده‌ی كردووه. وتیشی: چه‌ندینجار پشكنینی بایۆلۆجی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناسكی ئۆرگانه‌كانی و زوو تێكچوونی له پشكنین ده‌رنه‌چووه، بۆیه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و هه‌روه‌ها به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان جگه‌ری به‌ستوو كه یه‌كجار خاوبووه‌وه نابێت بۆ دووباره به‌ستنه‌وه‌ی بخرێته‌وه ناو به‌فرگر. روونیكرده‌وه: به سوپاسه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به پێدانی زانیاری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كه خراپبووانه یان ده‌رچوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، هه‌میشه پشتیوان و هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستووه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه، له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه، بڕێكی زۆر شیرینی و لیمۆ به‌سرایی به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی هه‌بوونی شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه. ئازاد نه‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه، له كۆگایه‌كی گه‌ڕه‌كی كانێسكان ده‌ست به‌سه‌ر (620) كیلۆگرام شیرینی له جۆری (گه‌زۆ) كه ماوه‌ی خواردنی به‌سه‌رچووه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كان ساغی بكاته‌وه. وتی: له كۆگایه‌كی دیكه لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (150) كیلۆگرام لیمۆ به‌سراییدا گرتووه كه زیاتر له ساڵێكه به‌سه‌رچووه‌و شیاوی خواردن وه‌به‌كارهێنان نیه. روونیكرده‌وه: به‌شێك له بازرگان و دوكانداره‌كان مانگی ره‌مه‌زان به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراك و شیرینی و چكلێتانه‌ی به‌سه‌رچوون، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان له‌كاتی بازاڕكردن به وریاییه‌كی زیاتره‌وه كاڵا‌و پێداویستییه‌كانیان بكڕن و له‌كاتی هه‌بوونی گومان یان بینینی شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و ماركێت و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر خۆراكه ماده‌یه‌كی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و دواتر به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure