ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیيه‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دروستبوونی چه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتیان كه‌مده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه: ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دروستبوونی چه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكی و ئه‌نجامنه‌دانی كاری سیانه‌كردن، كه پێویستبوو پێشتر بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌و سیانه‌كردنه ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی. بۆیه له ئێستادا ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه روویداوه به‌ده‌ره له توانا ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و وه‌زاره‌تی كاره‌باش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure