وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند: دوای فشارێكی زۆر توانرا تەنها 10% گەنمی وەرگیراوی ساڵی رابردوو زیادبكرێت، واتا بۆ ئەمساڵ بڕی وەرگیراو لە 340 هەزار تۆن بەرزبكرێتەوە بۆ 390 هەزار تۆن گەنم. راگەیەنراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چڕكرایەوە لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاو، لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم و لایەنە پەیوەندارەكانی عیراق، بۆ ئەوەی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان زیادبكەین، بۆ ئەو مەبەستە چەندین نووسراومان ئاراستەكردن، هەروەها وەفدی باڵای وەزارەت بە سەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی بەغدای كرد، نوێنەرێكمان دیاریكرد بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم بەشداربێت، سەرجەم بەڵگەی پێویست خرایە بەردەست لە كات و وادەی دیاریكراوی خۆیدا، نووسراویش بۆ وەزارەتی دارایی عیراق كرا، روونمانكردەوە كە جوتیارانی كوردستان زۆر زیاتر لەو بڕە گەنمە بەرهەمدەهێنن كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق لە رابردوو وەرگیراوە، بۆیە پێویستە هاوشێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خواری عیراق بە شێوازیكی یەكسان و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت. دواجار لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كۆبوونەوەی خۆی تایبەت بە گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، نوێنەری وەزارەتمان بەشداربوو بە راوێژی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت، بەداخەوە دەرئەنجام بڕیاردرا كە هەرێمی كوردستان بەدەر بكرێت لە پلانی پێشنیاركراوی عیراق بۆ وەرگرتنی گەنم بە شێوازی (خارج خگە) دوای فشارێكی زۆر توانرا تەنها 10% گەنمی وەرگیراوی ساڵی رابردوو زیادبكرێت، واتا بۆ ئەمساڵ بڕی وەرگیراو لە 340 هەزار تۆن بەرزبكرێتەوە بۆ 390 هەزار تۆن گەنم. ئەم زیادكردنە لە ئاستی خواستی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو نییەو بە ناچاری پەسەند كراوە، بەداخەوە دەركەوت بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش بۆتە بابەتێكی سیاسی و رەنج و ماندووبونیان لە بەرچاو ناگیرێت. لەگەڵ ئامەنەشدا جوتیارانی خۆمان دڵنیادەكەینەوە كە پارێزەری مافەكانیانین و هەوڵەكانیشمان بەردەوامی دەبێت بۆ خزمەتكردنیان، هەروەها كۆبوونەوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامدەدرێت بۆ ساغكردنەوەی بەشێكی تری گەنمی جوتیاران، دڵنیایی دەدەین هەموو هەوڵێكمان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەكانتان خستۆتەگەڕو بەردەوامی دەبێت. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure