18/5/2020 09:35 PM

هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی كاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانییەوە بڕی دابینكراوی ئاو كەمبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر روونكردنەوەیەكی دەربارەی كەمبوونەوەی ئاو بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەباری ئاساییدا رۆژانە لەڕێگەی سێ وێستگەی چارەسەری ئاو ئیفراز ۱ و ۲ و ۳ وە ١,١٥٠ بیر ئاو بۆ ناو شاری هەولێر دابیندەكات و دابەشی دەكات لەڕێگەی تۆڕێكی فراوان بە درێژی ٢,٨٥٠ كم بۆری بە تیرەی جیاواز.

دەشڵێت: بەداخەوە لەم پێنج رۆژەی دوایی بەهۆی كەمبوونەوەی كاتەكانی پێدانی كارەبا ٤٠٪ی دابینكردنی ئاو لەڕێگەی بیرەكان كەمبۆتەوە كە دەكاتە ١٢٠,٠٠٠ مەتری سێجا لە ڕۆژێكداو ئەمەش وایكردووە بری ئاوی دابینكراو كەمببێتەوەو ئێستا لەهەوڵداین ئەم كێشەیەی كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوندیدارەكان چارەسەربكەین.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر راشیگەیاند: داواكارین لە هاووڵاتیان هاوكارمان بن لە دەستگرتن بە ئاو و بەفیڕۆنەدانی تا گشت هاوشاریان بڕی ئاوی پێویستی پێبگات بەتایبەتی لەكاتی ئێستادا كە وەرزەكە بەرەو گەرما دەچێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی سوته‌مه‌نی و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی وێستگه‌كانی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ و راوه‌ستانی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كه‌ ستافی كۆمپانیاكه‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌ وڵاتی كۆریاوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌مبووه‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved