19/5/2020 03:31 PM

پشتگیری دۆرتمۆند لە یاریزانەکەی

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند دەیەوێت یاریزانێكی لە داواكارییەكانی یانەی ریاڵ مەدرید بپارێزێت و لە ریزەكانی یانەكەیدا بیهێڵێتەوە.
رۆژنامەی ئاس لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری كارەكانی ئێرلینگ هالاند رێككەوتون بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ رۆیشتنی هالاند نەكات تاكو هاوینی 2022.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە چەندین یانە خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادە كردوە، چونكە شكاندنی بەهای گرێبەستەكەی تەنها 75 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام رایۆلا بەڵێنی بە كاربەدەستانی یانە ئەڵمانیەكە داوە كە بە هیچ شێوەیەك كارئاسانی بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە نەكات.
راپۆرتی رۆژنامەكان بەردەوام دەنگۆی ئەوە بڵاودەكەنەوە كە یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە تواناكانی ئەو یاریزانە دەدات و دەیانەوێت بەرەو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بیگوازنەوە.
هالاند لە یارییەكانی ئەم وەرزە 40 گۆڵی تۆماركردوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەو یاریزانە تەمەنی تەنها 19 ساڵ و نۆ مانگە و پێش هەر یەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی كەوتوە كاتێك تەمەنیان 19 ساڵ بووە نەگەیشتون بەو ژمارەیە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved